بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) 90%ـی کارەکانی تەواو بووە

بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) 90%ـی کارەکانی تەواو بووە

بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) 90%ـی کارەکانی تەواو بووە

پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ - شەقڵاوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەستى پێکرا، پێکهاتووە لە دوو پردەکەی سەر ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە، لە ئێستادا کاری تێدادەکرێت و لە 90%ـی کارەکانی تەواوبووە.

پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دروستکراو، جگە لەوەی سودێکى زۆرى هەیە بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەمدەکاتەوە.