پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ یادی کارەساتی 1ـی شوبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ یادی کارەساتی 1ـی شوبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ یادی کارەساتی 1ـی شوبات

لە 20مین ساڵیادی کارەساتە تیرۆریستییه‌كه‌ی یەکی شوباتی 2004، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە دادەنوێنین کە لەساتی دەربڕینی خۆشی و شادی و جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادیان لە یەكتر، لە دوو کردەوەی خۆکوژی تیرۆرست و تاریك پەرستان لە هەردوو بارەگای لقی2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی3ـی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بوونە قوربانی دەستی ڕەشی تیرۆر.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەڕێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى ئەو کارەساتە ده‌كه‌ينەوە، دەخوازین ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی نێوماڵی کورد و برەودانی زیاتر بە‌ به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی.

جارێکی تر سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 1ـی شوبات و سەرجەم شەهیدانی کورد و كوردستان.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.2.1