سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-02-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر بەرێوەچوو …

لە رێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوباتی ساڵی دانا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بیست ساڵ بەسەر كارەساتی یەكی شوباتی 2004 تێپەڕدەبێت، کە لە بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژندا، دوو تیرۆرستی خۆكوژ بە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوەوە بە جیاو هاوکات چوونە ناو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر، كە رێورەسمی پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان رێکخرابوو بەبۆنەی جەژنە پیرۆزە، بەهۆی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەوە لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەكێتی 103 هاووڵاتیی شەهید و 246 کەسی دیکەش برینداربوون .