لە هەولێر.... "پاركێك و یاریگه‌یەکى یاری منداڵان دروست دەکرێت

لە هەولێر....

لە هەولێر....
"پاركێك و یاریگه‌یەکى یاری منداڵان دروست دەکرێت"

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2024.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی له‌ شاندێكى "رێکخراوى یەکتر قبوڵکردنی کۆریاى باشوور" كرد.

لە دیداره‌کەدا، پارێزگاری هه‌ولێر وێرای به‌خێرهێنانیان، تیشکى خستەسەر یەکتر قەبوڵکردن و پێکەوە ژیان لە هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوەدا پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیی و مەزهەبى و یەکتر قەبوڵکردن وایکردوە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتی ببێتە نمونەیەکى باڵا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی کرا و لەمبارەیەشەوە شاندى میوان ئامانجى خۆیان لە سەردانەکەیان خستە ڕوو کە ئەویش پڕۆژەى دروستكردنی پاركێك و یاریگه‌یەکى یاری منداڵانە لە هەولێرى پایتەخت، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕاى دەست خۆشى، هەموو پاڵپشتى و هاریکارى و ئاسانکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکەیان نیشاندا.

لەکۆتایشدا، شاندى میوان زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پێشوازییەکەى و سەرسامى خۆیان نیشاندا بەو کەشە ئارامە و پێکەوە ژیانە ئایین و نەتەوەیی و یەکتر قەبوڵکردنەى لە هەرێمى کوردستاندا بەرقەرارە.