(16) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

(16) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

(16) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.

لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (8) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى هامان1
دووەم/ وێستگەى باواجى
سێیەم/ کۆک
چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى
پێنجەم/ وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب
شەشەم/ وێستگەى فیرارى
حەوتەم/ وێستگەى باز
هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى

دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.8.4