هەولێر… شەوی ئیسراو میعراج لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد

هەولێر… شەوی ئیسراو میعراج لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد

هەولێر…
شەوی ئیسراو میعراج لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد

سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُا ۝١﴾ [الإسراء:1].
ئەمشەو 27.1.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی و نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان لە مزگەوتی سەواف بە بۆنەی بیرەوەری شەوی ئیسراو میعراج، کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان بەرنامەکی ئاینی رێکخست و تێدا چەندین وتار و سروود دەربارەی ئەو یادە مەزنە پێشکەشکرا …
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە ئیسڕا و میعراج دوو ڕووداوی گەورەن و بە موعجیزەی مەزنی مرۆڤایەتی ناسراوەن، لە یادکردنەوەیدا پیرۆزبایی لە گەلانی موسڵمان بەگشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی دەکەین، گوتیشی موعجیزەی شەو ڕەوی (ئیسڕا و میعراج)ی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ئەو بەخششە خوای گەورە پێی بەخشی بە خۆی و ئوممەتەكەی، هەگبەیەکی دیکەی میهرو ئاشتەوایی ئەو ئاینە پیرۆزەیە، کە هەموومان مل کەچی فەرمایشتەکانین…
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوەو خودا لە شکۆو پیرۆزی و خێرو بێری ئەو شەوە گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بێ بەش نەکا