کۆیە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە
کۆیە
مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە
ئەمرۆ سێشەممە 11.3.2025 لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوانی ئاینی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کۆیە و ئەندام و
لایەنگرانی ( پ د ك) لەو سنورە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە دانرا …
لەو مەراسیمەدا کە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی زیندووی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر دەستی پێکرد، چەندین وتار پێشکەشکرا ، کە سەجەمیان ئاماژەیان بە بیرەوەری راپەرین و رێکەوتنامەی مێژوویی 11 ئازار و ئازادکردنی هەولێرو کۆیە کرد
هاوکات جەخت لەسەر خزمەتی زیاتری کۆیە کراو بەتایبەت لەسەر تەواو کردنی رێگەی ستراتیژی هەولێر -کۆیە کرایەوە کە ئێستا بە جیدی کاری لێ دەکرێ…
کۆیە یەکێکە لە شارە دێرین و خاوەن شارستانییەتی دەوڵەمەندە لە هەرێمی کوردستان. لەبەر گرنگی ئەو مێژووە جوانەش جێگەی گرنگی پێدانی بارزانی نەمر بووە…
بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە لە کۆن و ئێستادا، سەنتەرێکی گرنگی رۆشنبیری کلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و بازرگانی بووە….