پارێزگارى هەولێر، لە گوندى تەڕاش لە سنوورى ناحییەى گوێڕ، قوتابخانەیەکى ناوەندى و یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە

ئەمڕۆ دووشەمە 2022.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى ڕزگار محەمەد، قائیمقامى مەخمور و مەسعود نورى، بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى نەینەوا و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى یەکەى ئیدارى ناوچەکە، لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هۆپى هەولێر کوردستان، لە گوندى تڕاشى سنوورى ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى ناوەندى و یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ویڕاى پیرۆزبایى لە دانیشتوانى گوندى تەڕاش و هاوڵاتییانى سنوورى ناحییەى گوێڕ بۆ کردنەوەى ئەم پڕۆژانە، تەئکیدى لەوەکردەوە کە لەبەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر دایە لە هەموو سێکتەرەکان (ڕێگاوبان، کارەبا، ئاو، پێداویستیەکانی تری گرنگی خزمەتگوزاری وەک پەروەردە و تەندروستیی) خزمەتگوزارى زیاتر پێشکەشى هاوڵاتیانی ئەو دەڤەر و سنورە بکرێت.