دەست بە جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى حەدید و خەشەب و شەقامێکى 15 مەترى لە گەڕەکى بەختیارى کراوە

دەست بە جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى حەدید و خەشەب و شەقامێکى 15 مەترى لە گەڕەکى بەختیارى کراوە

بە گوژمەى زیاتر لە (450 ملیۆن دینار)، دەست بە جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى حەدید و خەشەب و شەقامێکى 15 مەترى لە گەڕەکى بەختیارى کراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی دوو و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیاران، قۆناغى یەکەمى پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى حەدید و خەشەبى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (452 ملیۆن و 888 هەزار و 152 دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ قیڕتاوکردنى شەقامێکى 15 مەترى لە گەڕەکى بەختیارى بە شێ وەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگارى هەولێر دواى ئەوەى لەنزیکەوە پڕۆژەکەى بەسەرکردەوە و لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە تیمى سەرپرشتیار و کرێکاران کرد، هەروەها لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونى کارەکان و تۆکمەترکردنى پڕۆژەکە چەند تێبینى و سەرنجێکى ئاڕاستەى تیمى سەرپەرشتیار و کۆمپانیایی جێبەجێکار کرد و ڕایسپاردن لەماوەى دیاتریکراوى خۆى دەبێت پڕۆژەکە بەکۆتا بێت و ئەو شەقامە گرنگ و ستراتیژییە کە هەردوو شەقامى سەرەکى 60 مەترى و 40 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە زووترین کاتدا بەڕووى هاوڵاتییان بکرێتەوە.
جێگەى باسە، پڕۆژەى قۆناغى یەکەمى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى حەدید و خەشەب کە شەقامێکى ستراتیژى و گرنگى شارى هەولێر و هەردوو شەقامى سەرەکى 60 مەترى و 40 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لەگەڵ قیڕتاوکردنى شەقامێکى 15 مەترى لە گەڕەکى بەختیارى، لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022، بەگوژمەى (452 ملیۆن و 888 هەزار و 152 دینار) بەمەبەستی زیاتری خزمەتکردنى هاوڵاتییان و هاتووچۆى شۆفێران، دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە.