هەر دوو پردى کەندى کۆڕنیش بەڕووى هاوڵاتییان کرایەوە

هەر دوو پردى کەندى کۆڕنیش بەڕووى هاوڵاتییان کرایەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا کە هەریەک لە جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕیوەبەرى شارەوانى4 و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، هەر دوو پردى کۆڕنیشى نزیک مزگەوتى بیلال خەیلانى و شارى زیلانى لە شارى هەولێر کردەوە، کە بە گوژمەى (792 ملیۆن و 272 هەزار دینار)، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر تەواوکراوە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە، ڕایگەیاند: "ئەمساڵ بۆ پێشگرتن لە دووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو چەندین ڕێکار و پڕۆژە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکراوە، یەکێک لەو پڕۆژانەش درووستکردنى ئەم دوو پردە بوون، کە جگه‌ له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لە سەر کەمکردنەوەى لافاو لەشارەکەمان، ئاسانکاری زۆریش دەکات بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان".